سپی - بەغدا
سه‌رۆك كۆماری عێراق. فوئاد مه‌عسوم
داوای دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی کەڕادە دەکات.
شەوی ڕابردوو ٢٨ی نیسان، لە
ناوچەی کەڕادەی بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و بریندار
بوون و لە ڕاگەیندراوێکیشدا سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند "ئه‌م ده‌ستدرێژییه
چه‌په‌ڵه سه‌رله‌نوێ ره‌فتاری تاوانكاریی به‌رپرسیارانی ئه‌م په‌لاماره
تیرۆریستییه و دوربونیان دوپاتده‌كاته‌وه له ساده‌ترین پێودانگی مرۆیی و ئه‌خلاقیی،
په‌لاماردانی كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆش كه به دڵسۆزییان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی
سه‌خت و پڕ به‌هایان بۆ خزمه‌تكردنی ژیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیی ناسراون،
ترسنۆكیی ئه‌و تاقمانه ئاشكرا ده‌كات."
ڕاشیگەیاندووە به توندیی ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه‌ی
كردوه و داوایكردوه بایه‌خی تایبه‌تیش بدرێت به خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان سه‌رباری
چاره‌سه‌ركردنی هه‌رچی زوتری به‌ركه‌وتووه‌كان.
لە
ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە "سه‌رۆك كۆمار پرسه و ماته‌مینیی
خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی روداوه‌كه، داواشی كردوه
لێپرسراوانی ئه‌منیی په‌یوه‌ندیدار هه‌وڵی ته‌وایان بخه‌نه كار بۆ هه‌رچی زووتر
ده‌ستگیركردنی به‌رپرسیارانی ئه‌م تاوانه تیرۆریستییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت
چاوكراوه بن بۆ ئه‌وه‌ی رێ بگرن تیرۆریستان تاوانه‌كانیان دژ به هاوڵاتییانی
بێ‌دیفاع دوباره نه‌كه‌نه‌وه له داخی شكسته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیان له وڵاته‌كه‌ماندا."