سپی- سلێمانی
ئەمڕۆ لە ناوچەی جتاک لە شاری وان لە باکوری کوردستان
ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا.
بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، کە گەریلاکانی
پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشێکی توندیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا.
هەروەها ئاشکراشیانکردووە تا ئێستا ڕووبەڕووبونەوەی
نێوان ئەودوو هێزە بەردەوامە و زەرەر و زیانەکانی شەڕەکەش نەزانراوە.
ئەمڕۆ یەپەگە ئامارێکی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی
ڕاگەیەندراوی یەپەگە لە ١٩ی نیسانەوە یا دوێنی ٢٨ مانگ لە ناوچەی بەستای پارێزگای شرناخ بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکان ٢٤ سەربازی
سوپای تورکیا کوژراون و ١٣ گەریلاش شەهید بوون.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت پارتی کرێکارانی کوردستان
ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و شەنگال بێ وەڵام
نامێنێتەوە.