لە خولی لالیگای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە توانی یاری دێربی لە یانەی
ئیسپانیۆلی هاوشاری بباتەوەو پێشەنگی خولەکە لە ریاڵ مەدرید وەربگرێتەوە.
بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی ٣-٠ یاریەکە لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە کە سێ
گۆڵەکە سوارێز توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵەکەی تریش راکیتچ تۆماری کرد.
ئیستا بەرشەلۆنە بە ٨١ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت .