لەرۆژئاوای کوردستان ئەمەریکاو رووسیا بەرامبەر تورکیا بەرگری لە کورد دەکەن

دوای شەڕو پێکدادانی نێوان سووپای تورکیاو شەڕڤانانی یەپەگە، هەردوو گەورە زلهێزی جیهان ئەمەریکا و رووسیا هێزیان هێناوەتە سەر سنورەکان نێوان تورکیا و رۆژئاوا بۆ بەرگرتن لە بۆردومان و هێرشەکانی سووپای تورکیا. 

میدیاکانی نزیک یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە دوای هێرشی سووپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای کوردستان و بەرپەرچەندانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل بۆ ئەو هێرشانە، ئەمەریکا و روسیا هێزێ خۆیان بەناوچە سنوریەکاندا بەرامبەر تورکیا بلآوکردۆتەوەو یەپەگەش سەنگەرەکانی پێشەوەی بۆ ئەو هێزانە چۆڵکرد.

بەپێی هەواڵەکانی ئەو میدیانە دوو رۆژ لەمەوبەر ئەمەریکا هێزی خۆی لە دەرباسیە بەرامبەر سوپای تورکیا جێگری کرد، ئەمڕۆش لە شاری دێرکی رۆژئاوا هێزێکی تری جێگیر کرد.

لەلایەکی تریشەوە بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ ی رۆژئاوای کوردستان، روسیا هێزێکی خۆی هێناوەتە سنورەکانی کانتۆنی عەفرین و بەرامبەر تورکیا جێگریکردوون.




AM:10:21:30/04/2017