لە سلێمانی خۆپیشاندانە

بەهۆی ئەوەی تا ئێستا موچەی مانگەکانی یەک و دوویان وەرنەگرتوە، کارمەندان و باخەوانە کاتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان خۆپیشاندانیانکردن و مانگرتنیان ڕاگەیاند.

خۆپیشاندەران دەرگای خوارەوەی پارکی ئازادیان لەناو جەرگەی شاری سلێمانی گرتووە و ڕێگە نادەن هیچ ئۆتۆمبێلێک بچێتە ناو پارکەکەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کارمەندە ڕەسمیەکان ڕۆژی پێنج شەمە مووچەی مانگی دوویان وەرگرت، پێشتر کارمەندە کاتیەکانی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ ڕەسمیەکان مووچەیان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان سەر بە شارەوانیە و 749 باخەوان و کارمەندی گرێبەستی هەیەو تا ئێستا مووچەی مانگی یەک و دوویان وەرنەگرتووە.



AM:10:57:30/04/2017