سپی - هەولێر
مەسعود
بارزانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران
پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان کرد.
مەسعود بارزانی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک، پەیامێکی بڵاوکردەوە و
ڕایگەیاند "بە بۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکار و جەژنی کرێکارانەوە، گەرمترین
پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەموو کرێکارانی کوردستان و، سەندیکای کرێکارانی کوردستان
و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی کرێکار دەکەم و ھیوای شادی و بەختەوەری بۆ
کرێکارانی ئازیز دەخوازم".
هەر لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە کە کرێکاران رۆڵی کاریگەریان
لە پێشکەوتنی ئابووریی کۆمەڵگە و دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی
ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونیان دەکات
بارزانی نوسیویەتی "رێزگرتنی مافی کرێکاران و باشترکردنی
باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری
و پێویستە کوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت".