دەقی نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگار بڵاوكرایەوە

پارێزگاری سلێمانی دەستی لەكاركێشایەوە و لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەشیدا ئاشكرایدەكات كە خانەنشینی ڕەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایار سەردار قادر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بڵاوكردەوە تیایدا هاتووە"لەبەر بێدەسەڵاتی پۆستەكەم و بەدەمەوە نەهاتنی حكومەتی هەرێم بۆ داخوازیەكانی شەقام و پێویستیەكانی هاوڵاتیان دەست لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەكێشمەوە و لەئێستادا تەنیا هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕانم".

ناوبراو ئاشكرایدەكات هەموو شایستە داراییەكان و خانەنشینی ڕەت دەكاتەوە و داوا دەكات بەزویی كەسێك بۆ شوێنەكەی دیاری بكرێت.
سەردار قادر 21/11/2016 لەبری پارێزگاری سلێمانی لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەكاربوو.



PM:02:06:02/05/2017