وەزارەتی كشتوكاڵ هۆشداری دەدات
ئەم جۆرە شوتییە مەخۆن

لەنێو بازاڕەكان جۆرە شوتیەكی دەفرۆشرێت كە گومان دەكرێت ژەهراوی بێت، لەم بارەیەوە وەزارەتی کشتوکاڵ زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.

د.ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچون لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: لەلایەن ھاوڵاتیانەوە ئاگادارکراوینەتەوە لەدەنگۆی بڵاوبونەوەی جۆرێک شوتی لەناو بازاڕەکانی شاری ھەولێر کە گوماندەکرێت ژەھراوی بێت و زیان بەتەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت.


بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچون لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی وتیشی: لەمڕۆوە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچونمان دەستپێکردوەو دوای کۆتاییھاتنی بەداوادچونەکانیش ئەنجامەکەی بۆ ھاوڵاتیان ئاشکرادەکەین.


سەبارەت بەو شوێنەی ئەو جۆرە شوتیەی لێوە ھاوردەکراوە بۆ بازاڕەکانی ھەولێر بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ میدیایەكی نزیك لە یەكێتی ئاشكرایكرد ھیچ زانیاریەکمان نییە لەوبارەیەوەو دوای کۆتاییھاتنی پشکنین و بەدواداچونەکانمان سەرجەم زانیاریەکان ئاشکرادەکەین.



PM:02:47:03/05/2017