لیژنەی سزاکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سزای عادل موراد دەدات

سپی - سلێمانی

دوێنێ لیژنەی سزاکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریداوە "ئینزار"ی عادل موراد سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و بۆچوون هەبووە لە یەکێتیش دەربکرێت.

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئایار لیژنەی سزاکانی یەکێتی کە پێکهاتووە لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی و هیرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و مەلا بەختیار کارگێڕ و حاکم قادر حەمە جان و عومەر فەتاح ئەندامانی کارگێری مەکتەبی سیاسی بڕیاریانداوە کە ئینزاری عادل موراد بکەن.


سپی زانیویەتی کە بەهۆی سەفەرەوە بافڵ تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە و ئەو پێنج کەسەی تر بە تێکڕای دەنگ بڕیاریانداوە سزای عادل موراد بدرێت لەسەر لێدوانەکانی بۆ میدیاکان و هەندێکیش بۆچوونیان وابووە لە یەکێتیش دەبکرێت.

عادل موراد سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتییە کە وەک پەرلەمانی یەکێتی وایە و کاری چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبەیە، هاوکات یەکێکە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی، سپی زانیویەتی کە ئەم بڕیارەش کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.



PM:06:02:03/05/2017