دۆکۆمێنت.. " عادل موراد لە کاتێکدا سزادراوە لەئەڵمانیا بە تیشک چارەسەر دەکرا "

بەرپرسێکی یەکێتی پێیوایە یەکێتی " زۆر بێ ویژدان و بێ وەفایە" کاتێک عادل موراد لە کوردستان سزا دەدرا، ئەو لە ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری تیشکدا بوو. 

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە سپی راگەیاند" بێ ویژدانی و بێ وەفایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گەیشتۆتە ئاساتێک کادیرێکی دیاری و دامەزرێنەری یەکێتی، وەک عادل موراد لە کاتێکدا ئەو لەژێر چاودێری پزیشکدا بووە لە ئەڵمانیا بە تیشک چارەسەرکراوە، کەچی ئەمان لەکوردستان سزایان داوە".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەموویان دەزانن کە عادل موراد چەند ساڵێکە نەخۆشییەکی کوشندەی هەیە و چەند مانگ جارێک دەچێتە ولآتی ئەڵمانیا بۆ چارەسەرکردن، ئەمجارەش ئەو لەکاتێکدا لەو ولآتە بە تیشک چارەسەر دەکرا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی سزایان لە دژی دەرکردووە".

ئەو بەرپرسە پێیوایە "هەرگیز لەسەردەمی تاڵەبانیدا، یەکێتی ئەوەندە بێ وەفا نەبووە بەرامبەر کادیرانی".

ئەمڕۆش هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد برای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ئەکانوتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک دەقی ئەو بڕیارەی مەکتەبی سیاسی یەكێتی بلآوکردەوە کە بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم و مەلا بەختار و عومەر فەتاح و قادر حەمە جان دژی عادل موراد دراوەو، تیایدا داوا لە عادل موراد دەکەن ئەو تۆمەتە بێ ویژدانیە بسەلمێنێت کە بەرامبەر وەفدی دانوستانکاری یەکێتی لەگەڵ پارتی دەیکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری پارتیەوە.     



AM:12:17:05/05/2017