ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی  یەک شەممە, 30 نیسانی 2017  خشتەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە بڕیارە رۆژی یەك شەممە دەست پێ بكات و پرۆسەكە وەك جاران بە خاوی بەڕێوە دەچێت و نزیكەی مانگێك دەخایەنێت .

بەپێی خشتەی نیو مووچەی وەزارەتی داراییش هەفتەی داهاتوو مووچەیەكی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینانی شارستانی و مووچه‌ی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت .

خشتەی  هەفتەی داهاتوو بەم شێوەیەیە:

1-ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌رواری  7-8/5/2017 مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

2-ڕۆژانی سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 9-10/5/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.

3-ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 11/5/2017، مووچه‌ی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.



AM:09:18:05/05/2017