پارەی شەش مانگی مامۆستایان خەرج دەكرێ

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بۆ زانكۆی سەڵاحەدین ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی مامۆستایانی وانەبێژ. سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدینیش ئاماژە بەوە دەكات كە لەم هەفتەیەدا پارەكە دابەش دەكرێت.

ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، داوایەكمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كرد و بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی شەش مانگی ساڵی 2016ی مامۆستایانی وانەبێژ لە زانكۆی سەڵاحەدین، ئێستە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندییان لەسەر ناردنی دەرماڵەكە داوە و لەم هەفتەیەدا دابەش دەكرێت.

هەروەها بۆ "وشە" وتی: دوای ئەوەش دەرماڵەی مامۆستایانی سەرپەرشتیاری نامەی ماستەر و دكتۆراش دابین دەكرێ و بەڵێنمان لێ وەرگرتوون، دەرماڵەی ئەوان بە ڕێژەی 30%ە و دوای تەواوبوونی دەرماڵەی مامۆستایان ئەویش خەرج دەكرێت.



PM:12:06:06/05/2017