بەپێی وتەی بەرپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق له‌هه‌رێم، حكومه‌تی سوید بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌ركردوه كه داوانامه‌ی په‌نابه‌رییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق له‌هه‌رێم بة تؤرِي
هةوالَي سليَماني ڕاگهیاندوة، "له‌سوید هه‌ڵمهتی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دهستیپێكردوهو بڕیاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دراوه، دوێنێش ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ریان هێناوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كانی سوید، به‌ڵام دوای دروستبونی ده‌مه‌قاڵێ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین نهیانناردونهتهوه".
وتیشی:"ئێمه‌ش وه‌ك فیدراسیۆن له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی فشارێكی زۆرمان
كردوه، هێڵی ئاسمانی مه‌له‌كی ئه‌رده‌نی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بڕیاره‌كه‌ی ڕاگرتوه، به‌ڵام هێڵی توركش ئێرلاین ده‌ستیان به‌گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كردوه.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌ك فیدراسیۆن نوسراوێكیان ئاراسته‌ی توركیش ئێرلاین كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هێنانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕابگرن.
ئاشكراشیكرد، دوێنێش له‌ڕێگه‌ی هێڵی توركش ئێرلاینهوه په‌نابه‌رێكی عیراقی دیپۆرتكراوهتهوهو گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌نكه‌ره، دواتریش ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان كردۆته‌وه