وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەکرد

سپی - هەولێر

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی داوە بۆ ئەو كەسانەی كە پێشووتر وەكو هاوڵاتی پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە بەڵام ئێستا بونەتتە فەرمانبەر
.

خەتاب سابیر، بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێر بە ڕۆژنامەی باسی وتووە "بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی بۆ گەراندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری دەرچووە هەر كەسێك پێشووتر پێشینەی وەرگرتبێت وەكو هاوڵاتی و پاش ئەوە بووبێتە فەرمانبەر دەكرێت پێشینەكەی بخاتە سەر فەرمانبەریەتی و قیستی پێشینەكان نەگەرێنێتەوە"

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "لەوفەرمانگەیەی كە تیایدا فەرمانبەرە نوسراوێكی پشتگیری بۆ گەنجیەنەكان دێنێت و تیایدا ئەوە روون دەكاتەوە كە پێشووتر وەكو هاوڵاتی پیشینەكەی وەرگرتووە و ناوی كەفیلەكەشی بخاتەڕوو ئەوكات بڕیاری بۆ دەردەكرێت كە پێشینەكە بخرێتە سەرناوی خۆی"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد هەرهاوڵاتیەك پێشینەی هاوسەرگیری لەسەربێت دەتوانێت پێشینەكە بكاتە فەرمانبەری، لە ئیستاداشدا گەڕاندنەوەی پێشینەكانی فەرمانبەران راگیراوە بۆیە بڕیارەكە لەبەرژەوەندی ئەو كەسانەیە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بەهۆی قەیرانی دارایی وەرگرتنەوەی قیستی پێشینەی هاوسەرگیری لە فەرمانبەران راگیراوە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ئەو پشكانەی كە نەیداوەتەوە دەبێت بیداتەوە پاشان پێشینەكەی دەخرێتە سەرفەرمانبەری، هەیە 5 قیستی نەداوەتەوە دەبێت ئەو قیستانە بداتەوە.

بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێر راشی گەیاند بڕیارەكە خەڵكێكی زۆر دەگرێتەوە، 6 مانگ جارێك 180 هەزار دینار لەو كەسانە وەردەگیرێت كە فەرمانبەرنین ئەوانەشی كە فەرمانبەرن بە بڕیاری حكوومەت وەرگرتنەوەكەیان وەستاوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا وتوویەتی كوڕ و كچی شەهید و كەم ئەندامان و شەهیدانی شەڕی داعش لە پێشینەی هاوسەگیریی دەبەخشرێن.



PM:09:07:09/05/2017