ڤیدیۆ.. هێرش كرایەسەر دەرهێنەری فیلمی "پێشمەرگە"

لەكاتی نمایشی فیلمی "پێشمەرگە" لە بەلگرادی پایتەختی سربیا، هێرش كرایە سەر بێرنارد هێنری لێڤی، دەرهێنەری فیلمەكە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە ماڵپەڕی "یۆرۆنیوز" بڵاویكردەوە، لەكاتی نمایشی فیلمی پێشمەرگە لە بێلگرادی پایتەختی سێربیا، هێرش دەكرێتەسەر بێرنارد هێنری لێڤی دەرهێنەری بەناوبانگی فەرەنسی.

فیلمی دۆکیومێنتەری پێشمەرگە لە دەرهێنانی بێرنارد هێنری لێڤی، دەرهینەری بەنێوبانگی فەرەنسییە، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە نێویشیان خەڵاتی کان. فیلمەكە 92 خولەکە، لە باشووری کوردستان وێنەگیراوە و باس لە شەڕی داعش و پێشمەرگە دەکات.




AM:10:09:13/05/2017