هێرشکێکی ئەلکترۆنی جیهانی هەژاندووە

لە ڕێگەی بەرنامەیەکی هاککردنی پارەوە دە وڵاتی زلهێزی جیهان ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلترۆنی بوونەوە کە ئەو بەرنامەیە ڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر بەشی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆس لە ویندۆزدا.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری دەدەن لەو هێرشە ڤایرۆسییە و هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیاش جەختی کردەوە کە ڕووبەڕووی هێرشبوونەتەوە.


هەروەها پۆلیسی ئەوروپا یۆرۆپوڵ ئەمڕۆ شەمە ڕایگەیاند کە بەهێزی ئەو هێرشە ئەلکترۆنییە هاوشێوەی لە ڕابردوودا نییە و یەکەمجارە هێرشەکە بەو بەهێزییەوە ئەنجامدراوە.


هەروەها یۆرۆپۆڵ داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ بەدواداچوونکردن لەو هێرشە، کە ئایا سەرچاوەکەی کوێیە و زیانەکانی چەند بووە، هۆکاری ئەو دزەکردنەش لە سیستەمەکاندا چییە.



PM:02:53:13/05/2017