پارتی هێندەی هەموو لایەنەکانی تر خانەنشینی پێشمەرگەی هەیە

جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان رایدەگەیەنێت "پارتی بەتەنها 36 هەزار پێشمەرگەی خانەنشینی هەیە”. ( ئەمەش هێندەی پێشمەرگەی خانەشینانی سەرجەم لایەنەکانی ترە).
 
جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حیزبەکەی ئاشکرای کرد كە كۆی ژمارەی پێشمەرگە خانەنشینەكانی (یەكێتی‌و گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و بزوتنەوەی ئیسلامی‌و شیوعی‌و سۆسیالیست‌و زەحمەتكێشان) 36 هەزار خانەنشینی پێشمەرگەیە”. ئەو بەراوردی دەکات لەگەڵ لایەنەکانی تر و دەڵێت "پارتی بەتەنها 36 هەزار پێشمەرگەی خانەنشینی هەیە”.

هەورامی ئاشکرای دەکات "لەكۆبونەوەی سبەینێ (یەكشەممە)ی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ جیاكردنەوەو رێكخستنی لیستی خانەنشینی پێشمەرگە دێریینەكان دەدرێت”.
وتیشی "لیژنەیەك بەمەبەستی بەدواداچون‌و یەكخستنی لیستی سەرجەم پێشمەرگە دێرینەكان پێكدەهێنرێت”.



AM:10:53:14/05/2017