لە نێو هێزە ئەمنییەکاندا بەسەدان کەسی مێرمنداڵ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە

لەنێو هێزە ئەمنیەکانی هەرێم، ٣٠٠ كەسی مێرمنداڵ بە نایاسایی لە سلكی ئەمنی هەرێمدا مووچەیان وەرگرتوەو لەكاتی خۆتۆماركردنیان لەسیستمی بایۆمەتریدا ئاشكرابوون.

ماڵپەری فەرمی یەکێتی PUKmedia لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە 300 كەس كە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیەو لەسلكی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمدا بەنایاسایی دامەزرێنراون.

ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات " بەپێی پەیڕەوی یاسای راژەو خانەنشینی سەربازی هەرێمی كوردستان كە پشت دەبەستێت بە یاسای  راژەو خانەنشینی سەربازی عیراقی دەبێت هەر كەسێك لەسلكی هێزە ئەمنییەكاندا دابمەزرێنرێت، پێویستە 18 ساڵی تەواو كردبێت، بەڵام ئەو كەسانە هێشتا مێردمنداڵن".

 بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە  دوای خۆتۆماركردن و ئاشكرابوونیان دۆسیەی ئەو كەسانە راگیراوە.

سەرچاوەیەكی تایبەتەكە ئەوەشی خستەڕوو كە تا ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2017، ملیۆنێك و 172 هەزار مووچەخۆر لەبایۆمەتری خۆیان تۆماركردوە.



PM:11:34:15/05/2017