موسڵ.. فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراو كاره‌ساتی خوڵقاند
له ئه‌نجامی بۆردومانی به‌شی راستی شاری موسڵ، لەلایەن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراو، ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران‌و برینداربوون.
ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی سوات "نه‌قیب سه‌عدون فه‌هه‌د" رایگه‌یاند "فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراو گردبوونه‌وه‌یه‌كی داعشی له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی شه‌هید محه‌مه‌د نوری له گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی به‌شی راستی موسڵ بۆردومان كرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "زانیاری هه‌بووه كه به‌ر له‌وه‌ی بۆردومان بكرێن، چه‌كداره‌كانی داعش خۆیان ئاماده كردبوو هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له گه‌ڕه‌كی ریفاعی".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاشكراشی كرد "به هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ٢٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران كه له ١٣ پیاو و ٩ ئافره‌ت و سێ منداڵ پێكهاتبوون"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "هه‌روه‌ها ٦٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:04:20:17/05/2017