سكاڵا لەسەر ئەو سەربازە تۆمار دەكرێت كە وتبووی گورچیلەی دزراوە
سه‌ندیكای پزیشكانی به‌غدا، له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به دزینی گورچیله‌ی سه‌ربازێكی بریندار، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كه و وه‌زیری به‌رگری و كه‌ناڵه‌كانی "هنا بغداد" و ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز و پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌فزیۆنی تۆمار ده‌كات.
دوێنێ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕای گه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی دزینی گورچیله‌ی ئه‌و سه‌ربازه ده‌كه‌ن، هاوكات وه‌زیری به‌رگری دوای پێشوازیكردن له سه‌ربازه‌كه، فه‌رمانی دا له‌سه‌ر خه‌رجی وه‌زاره‌تیان چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و سه‌ربازه بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ر دوێنێ نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه ڕه‌تیكرده‌وه، كه گورچیله‌ی ئه‌و سه‌ربازه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دزرابێت، هه‌واڵه‌كه‌شیان به چه‌واشه‌كاری زانی و جه‌ختیان كرده‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یاسایی ئه‌و تۆمه‌ته.
دوابه‌دوای ئه‌و تۆمه‌تانه، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ له به‌غدا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه‌ی كه ده‌ڵێت له‌كاتی برینداروونم له نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه گورچیله‌یه‌كیان دزیوه، به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵی 2012 له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه له به‌غدا، گورچیله‌یه‌كی به هاوولاتییه‌ك به‌خشیوه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان، پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، هه‌موو ئه‌و وێنه و هه‌واڵانه‌ی پهیوهستداربوون به‌و بابه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پێگهگهیان سڕییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن.
ئه‌مڕۆش سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق، پارێزه‌ره‌كه‌یان سه‌رپشك ده‌كات بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له :
1. ڕائید عاسی شكیر، ئه‌و سه‌ربازه‌ی گوتوویه‌تی گورچیلهكهم دزراوه.
2.كه‌ناڵی ئاسمانی هنا بغداد
3. ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز
4. پێشكه‌شكاری و ئاماده‌كاری به‌رنامه "ماجد سه‌لیم" له‌كه‌ناڵی هنا به‌غداد
5. عیرفان حه‌یالی، وه‌زیری به‌رگری عێراق.
هۆكاری سكاڵا تۆماركردنه‌كه‌ش، ناوزڕاندنی پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی كازمییهیه، هه‌روه‌ها ناوزڕاندنی سه‌رجه‌م پزیشكانی عێراقه.
PM:05:21:17/05/2017