بانکێک 5 ملیۆن دینار پێشینە بە هاوڵاتیان دەدات

وەك پێشینەی هاوسەرگیریی، بانكی رەشید بڕی 5 ملیۆن دینار بە فەرمانبەران‌و هاوڵاتیان دەدات.

بانكی رەشید، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایدەكات كە ئەوان بەردەوام دەبن لە پێدانی پێشینەی ھاوسەرگیری بۆ هاووڵاتییان بە فەرمانبەرانیشەوە. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە: ”ئەو 5 ملیۆن دینارەی دەدرێت، بۆ پێشینەی ھاوسەرگیرییە و دەبێت لە ماوەی 5 ساڵ بگەرێندرێتەوە".

بانکی رەشید روونی کردووەتەوە کە ئەو پێشینەیە بەو کەسانە دەدرێت کە گرێبەستی ھاوسەرگیرییان ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە و فەرمانبەرێکیش کەفیلیان بێت. ڕاشیگەیاندووە: ”بڕیارەکە بەغدا و ھەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە".



PM:04:15:22/05/2017