بە فەرمی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە سعودییە و هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت
دادگای باڵای عەرەبستانی سعودیە داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات ئێوارەی رۆژی ئەمڕۆ 25-5-2017 چاودێری دەرکەوتنی مانگی رەمەزان بکەن و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.
دادگای باڵای سعودیە داوای لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کردووە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29 ی شەعبانی 1483 کۆچی، بەپێی ساڵنامەی ئوملقورا چاودێری دەرکەوتنی مانگی رەمەزان بکەن، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 25ی ئایاری 2017، له دیوانی وه‌زاره‌تی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بنه‌وه‌و دواتریش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ-ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سەرجەم راگەیاندنەکان بانگھێشت دەکەین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمیر 6:30ی ئێوارە له دیوانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌بن، دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی سازده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
PM:04:13:25/05/2017