فەرماندەیەکی پارتی کوژرا

فەرماندەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کوژراو سەرچاوەکانیش هۆکارەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگێڕنەوە.

بەپێی هەواڵێکی سایتی K24  فەرماندەیەکی پێشمەرگەکانی پارتی کە ئێزدییە و سەربە دەستەی پێشمەرگەکانی قاسم شەشۆیە کوژرا.
 
سەرچاوەکان لە شەنگالەوە ڕایانگەیاندووە، کە ناوی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەکانی پارتی، نەواف میرزا موراد بووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەکانی پارتی ئێوارەی دوێنێ لە شەنگال  بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە.
 




PM:05:49:26/05/2017