تیمێکی پزیشکی هاوبەشی ئەمریکی و ناوخۆیی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ برایەک کردووە کە جگەری خۆی بەخشیوەتە برایەکی تری، لە ماوەی سێ رۆژدا هەردوو براکە گیان لە دەستدەدەن.
لە شاری دهۆک بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری وەرگرتنی بەشێک لە جگەر لە براکەی، ئەمڕۆ ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كه دوای به‌خشینی له‌تێك له جگه‌ری گیانی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌ویش له شاری دهۆك گیانی لەدەستداوە.
دکتۆر غازی زێباری سەرۆکی تیمی ئەمەریکی – کوردی کە نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامدابوو ڕایگەیاند، "نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی بۆ عیسای برای نەوزاد ئەنجامدرابوو، بەڵام لەکاتی بڕینی سێ دەماریدا هەوا چووەتە ناو دڵییەوە".
نه‌وزاد هاووڵاتیه‌كی شاره‌دێی كه‌ڵه‌كچی بوو له قه‌زای شێخان بۆ ماوه‌یه‌ك بوو تووشی نه‌خۆشی جگه‌ر بووبوو، یەکێک لە براکانی کە ناوی عیسایە ویستویەتی براكه‌ی له نه‌خۆشیه‌كه رزگار بكات و پارچەیەک لە جگەری خۆی پێ ببەخشێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی تیمێکی پزیشکی هاوبەشی ئەمریکی و ناوخۆیی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ کردووە، عیسا له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوە.