جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان واده‌ی ڕاگرتنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان کە وەک مووچە دابەشدەکرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاشکراکرد
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە تا ئێستا دوو ده‌رماڵه‌ی هاندان دراوه به‌مامۆستایان،
به‌پێی ماوه‌كانی خوێندنیش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ته‌نها دوو بۆ سێ ده‌رماڵه‌ی تری
مامۆستایان دابه‌شبكرێت و پاشان ڕابگیرێت.
وتوشییەتی " وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان، پێمان باشه حكومه‌ت
له‌بری به‌رده‌وامیدان به پێدانی ده‌رماڵه‌ی هاندان، ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی
مامۆستایان بكات، بۆئه‌وه‌ی چیتر چاوه‌ڕوانی پاره‌ی هاندان نه‌بین".
ئاشکراشی کردووە دڵنیان پاره‌ی دوو مانگی تری هاندان به‌سه‌ر
مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت.