شەوی رابردوو لەگەڕەکی کەرادە لە شوێنێکی گشتی و لەبەردەم کۆگایەکی شیرینی تەقینەوەیەک روویداو زیاتر لە 55 قوربانی لێکەوتەوە.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق راینگەیاند" ئەو تەقینەوەیە کە لەکاتێکدا بوو خەڵکی رۆژووان بۆ بازاڕکردن و پشوودانی مانگی رەمەزان هاتبوونە یەو شەقامە گەشتییە لە گەڕەکی کەرادە، 11 كوژراو و 47 بریندار.
ماوەیەک تەقینەوەکانی بەغدا بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆشت، بەڵام چاودێران پێیانوایە ئەم تەقینەوەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەغدا مانگێکی قورسی رەمەزان تێدەپەڕێنێت.