بەوێنە.. ڤێلاكەی هۆشیار زێباری لە هەولێر ببینە

پاش ئەوەی وەك وەزیری دارایی عێراق متمانەی لێ وەرگیرایەوە ، لە ئێستادا هۆشیار زێباری لە ڤێلاكەی خۆی لە شاری هەولێر ، دیدار و چالاكیەكانی ئەنجام دەدات.

  لە رێكەوتی 21 ی 9 ی 2016 دا بە ۆزرینەی دەنگی پەرلەمانتاران "هۆشیار زێباری" متمانەی لێ وەرگیرایەوە و پاش تۆمەتباركردنی بە تێوەگلانی گەندەڵی و رەتكردنەوەی وەڵامەكانی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ، لە پۆستی وەزیری دارایی عێراق دوورخرایەوە.

"هۆشیار زێباری" لە سەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 2014 دا پۆستی وەزیری دارایی عێراقی پێدرا، ناوبراو ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەشە.

ئەمە چەند وێنەیەكی ڤیلاكەی هۆشیار زێباریە كە لە پەیجی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە كاتی پێشوازیكردنی لە میوانەكانی بڵاوی كردونەتەوە.



PM:04:49:30/05/2017