دارایی پلانی بڕینی بەشێك لەموچەی ئەم فەرمانبەرانە رادەگەیەنێت
وه‌زاره‌تی دارایی پلانی بڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربه حكومه‌تی به‌غدای ئاماده‌كردووه‌و، پەرلەمانتارێكی بە هەڵە‌و ناسەركەوتوو وەسفی دەكات.
"ماجیده ته‌میمی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "سیاسه‌تی دارایی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشت به كه‌سانی پسپۆڕ نابه‌ستێت".
ناوبراو وتیشی "پلانی بڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق كه وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌ی كردووه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه و سه‌ركه‌وتوو نابێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ده‌كرێت به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی (بڕینی به‌شێك له مووچه) قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێندرێت و له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بڕدرێت".
PM:02:46:03/06/2017