مامۆستایەكی ئاینی كوردستان: ئەم جۆرە سپینەرە حەرامە

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە، مامۆستایەكی ئاینی جۆرێك یاری سپینەر حەرام دەكات.

مامۆستا ئاینییەكە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا یارییەكی سپینەری پێیە كە لەسەری نوسراوە(لا إله إلا الله محمد رسول الله ) و بە وتەی ئەو مامۆستایە یاركردن بەم جۆرەی سپینەر حەرامە.

مامۆستا ئاینییەكە ئاماژە بەوەشدەكات كە ئەو بازرگانەی بزانێت ئەو نوسینە لەسەر یارییەكەیە و هاوردەی هەرێمی بكات، راستەوخۆ كافر دەبێت.

یاری "فیدگت سپینەر" كە ئێستە لە بازاڕەكاندا بڵاو بووەتەوە، چیڕۆكێكی كاریگەری هەیە و چەند جۆر و رەنگ و قەبارەی هەیە و باسی جیاجیای لەبارەوە دەكرێت كە سوودی بۆ هێوربوونەوەی مرۆڤ هەیە.





PM:03:14:03/06/2017