به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگەیاند" دوێنێ ئێواره ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر فول لایت كه‌سێكی به‌ناوی بازران ڕه‌شید كوشت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه گیراوه و ئێسته له گرتووخانه‌یه و دادگایی ده‌كرێت".
د.تاریق نووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به ماڵپەڕی "وشه"ی ڕاگه‌یاندووە، "دوێنێ ئێواره هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر بكوژی بارزان ڕه‌شیدیان گرتووه و ئێسته‌ش له گرتووخانه‌یه و به‌گوێره‌ی بڕگه و ماده یاسایییه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه، دادگایی ده‌كرێت".
کاتی رووداوەکە له نێو خه‌ڵك و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌وشێوه‌یه بڵاوبووه‌وه كه كه‌سێك به‌ناوی "جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی" له‌كاتی شوفێری كردن له‌لایه‌ن شوفێرێكی تره‌وه به‌ناوی "بارزان ڕه‌شید" فول لایتی بۆ لێدرا و ئه‌ویش دوای كه‌وت و دوای وه‌ستانی " جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی" به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له "بارزان ڕه‌شید" كرد و كۆتایی به ژیانی هێنا. ئەو دەمە ئەو هەواڵەش باوبوو کە بکوژەکە خزمی بەرپرسێکی پارتییەو بۆیە خۆی رادەستی دادگا ناکات.
ئه‌م ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه و هه‌مووان داوای گرتنی بكوژی بارزان ڕه‌شیدیان ده‌كرد، به‌ڵام میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ناوبراو ڕۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و لێره نه‌ماوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییانه، ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، "جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی" بكوژی "بارزان ڕه‌شید"یان گرتووه و ئێسته له گرتووخانه‌یه و چاوه‌ڕی سزای یاسا و فه‌رمانی دادگا ده‌كات.