بەوێنە .. کچە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد دووچاری رووداوی هاتوچۆ دەبێت

کچە هونەرمەندی ناسراوی باکوری کوردستان، مەلەک رۆژهات دووچاری رووداوێکی هاتوچۆ دەبێت و دەستبەجێ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە مەلەک رۆژهاتی رۆژی شەممە دووچاری رووداوێکی هاتوچۆ دەبێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
هەرچەندە وێنەکانی ئەو کچە هونەرمەندە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوەو لە نەخۆشخانەیە لە حاڵەتی مەترسی دەرچووەو تەندروستی باشە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەکی فەرمی لەسەر باری تەندروستی بڵاونەکراوەتەوە. 

مەلەک ڕۆژهات، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان، ساڵی ١٩٩١ لە شارۆچکەی ئەلباشکالە لە پارێزگای وان لە دایکبووەو یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی باکورو کوردستانی گەورە. 



PM:12:03:04/06/2017