ئاوات عەلی، بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕتی پاش ئەوەی ئەمڕۆ چووە بەردەم دادگا و دەستگیركرا.
ئاوات عەلی، بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڕیاری دادوەر دەستگیركرا و پەیامنێرەكەی ئێن ئاڕتیش كە 14 ڕۆژە دەستگیركراوە ئازادكرا.
پارێزەری بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕتیش ئاشكرایدەكات كە ئاوات عەلی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگیراوە و تا ئێستا چارەتووسی نادیارە.
هاوكات ئەوەشی ئاشكراكرد ئارام بەختیار، پەیامنێری كەناڵەكە ئازادكراوە.