پێشینەی خانوبەرە دەکرێتە ٥٠ ملیۆن دینار

بانكی رافیدینی عێراق بڕیاریداوە لەگەڵ کردنەوەی لقەکانی لە شاری هەولێر و سلێمانی پێشینەی خانوبەرە بدەن بە هاوڵاتیان و بڕیارە پێشینەکەش بۆ ٥٠ ملیۆن دینار زیاد بکەن کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە

 

بانکی ڕافیدەین ئاشکرایکرد بڕیاریانداوه‌ به‌ زیادكردنی پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌ بۆ 50 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت خانوو دروست بكه‌ن، به‌ مه‌رجێك رووبه‌ری زه‌ویه‌كه‌یان له‌ 50 مه‌تر دووجا كه‌متر نه‌بێت.

ڕوونیشکراوەتەوە "پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى پێشینه‌كه‌ى پێده‌درێت، ئه‌و زه‌ویه‌ى بڕیاره‌ بیكاته‌ خانوو به‌ناوى خۆیه‌وه‌ بێت".

بانكی رافیدین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ماوه‌ى دانه‌وه‌ى پێشینه‌ 50 ملیۆن دیناریه‌كه‌ له‌ ماوه‌ى 10 ده‌بێت كه‌ ده‌كاته‌ 120 مانگ و رێژه‌ى ٩ لەسەد سودى ساڵانه‌ى ده‌چێته‌ سه‌ر.




AM:10:45:05/06/2017