مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك بەزیندان مەحكوم كرا
ئه‌مڕۆ سێشەممە دانیشتنی كۆتایی دادگایی كردنی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئه‌نجامدراو سزای كۆتایی بۆ ناوبراو دەرچوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی دادگای به‌رده‌ڕه‌ش كه ئه‌مڕۆ 6ی حوزەیرانی 2017، دانیشتنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر كه‌یسی سكاڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دادگا بڕیاری سێ مانگ زیندانی و سێ ساڵیش چاودێری سه‌پاند به‌سه‌ر مه‌لا عه‌لی دا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی سزای زینداییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، واتا (وقف التنفیز).
له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممەی دادگای به‌رده‌ڕه‌شدا كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌یی بوو، بڕیاریش درا كه مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك سێ ساڵ له‌ژێر چاودێرییدا بێت و كاری لێ قه‌ده‌غه بكرێت و بڕی 30 هه‌زار دیناریشی لێوه‌ربگیرێت.
PM:02:58:06/06/2017