نێچیرڤان بارزانی: واز لە دووڕوویی بهێنن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند پێویستە هەندێک لایەن واز لە دووڕووی بهێنن کە پێییەکیان لە ناو حکومەتدایە و پێیەکەی دیکەشیان لە دەسەڵاتدا جەختیشی کردەوە ئەوەی لەگەڵ ڕۆسنەفت کراوە ڕێککەوتنامە نییە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پاش گەڕانەوەی لە ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە دوای سێ ساڵ ئەم ڕێککەوتنە سەرەتایەکە بۆ درووستکردنی سیقە بۆ کۆمپانیاکان تا وەبەرهێنان بکەن و ئەم ڕێککەوتنەش پێویستی بەوە نییە بچێتە پەرلەمان چونکە بەپێی یاسا ئەنجوومەنی نەوت و غاز سەلاحیەتی ئەوەی هەیە ڕێککەوتن واژۆ بکات".
وتیشی "له ‌هه‌رێم بۆچونی جیاواز درووستبووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بێین‌ پرسیار بكه‌ن لەسەر بابەتەکە هیچ دەرفەتێکیان نەهێشتەوە تا بزانن ناوەڕۆکی یاداشتەکە چیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "کۆمپانیاکە وه‌به‌رهێنان ده‌كات تا ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل و ئەوەشی باسدەکرێت کە گوایە ڕێککەوتنی ٢٠ ساڵەیە ڕاست نییە و بەپێی یاسا ڕێککەوتنکراوە کۆمپانیاکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەدوای نەوتدا دەگەرێت و پاشان بەپێی دانوستان ساڵەکان دیاری دەکرێت".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند "پێشتر سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاندبوو کە ٢٢ بلۆکی نەوتی هەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان کاری تێدابکەن، ئێستا ڕۆسنەفت پێنج لەو بلۆکانەی هەڵبژاردووە".
لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای رۆسنەفت و چەند پرسێکی دیکە، روونکردنەوەی دا.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ رۆسنەفت لە سێ بواردا کراوە، پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و ژێرخانی ئابووریی و وزە، هەروەها رۆسنەفت نەوتی کوردستان دەکڕێت و دەیگوازێتەوە بۆ پاڵاوگەکانی ئەڵمانیا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی وەبەرهێنانی رۆسنەفت لە هەرێمی کوردستان سێ ملیار دۆلار دەبێت. وتی "گرێبەستمان لەگەڵ رۆسنەفت کارێکی زۆر گەورەیە و وەبەرهێنانێکی گرنگە، گەڕانەوەی متمانەیە بۆ بازاڕەکانی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا یەکەمجارە نەوت دەفرۆشینە حکومەتێک".

بارزانی ڕوویکردە بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتدا و وتی "دەبێ هەندێ حیزب خۆیان یەکلایی بکەنەوە و واز لە دووڕویی بێنن. ناکرێ پێیەکیان ئۆپۆزیسیۆن بن و پێیەکیشیان لەناو حکومەت بێ".






PM:09:09:06/06/2017