ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان یەکەمین
کۆبوونەوەی دوای کٶچیی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەنجامدا و وادەی کۆبوونەوەی جڤاتی
نیشتیمانیش دیارکرا.
میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە
کە ئەمڕۆ جڤاتی گشتی کۆبووەتەوە و سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،
راپۆرتێكی خوێندهوەتەوە و تێیدا باسی ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌ی كرد كه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو ئۆرگانه‌كانی خۆیدا ده‌ستیپێكردوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌كاری ته‌واوی كردوه بۆ هه‌ر ههوڵو هه‌نگاوێكی نوێ
كه له پێشهاته سیاسیه‌كاندا ڕووبدات.
هەروەها جه‌مال
حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگەیاند "رۆژی
شه‌ممه‌ی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ ده‌كات
له‌سه‌ر راپۆرتی جڤاتی گشتی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌ی ئه‌نجامیداون"
ئەمەش بە یەکەمین کۆبوونەوەی هەردوو جڤاتەکە دادەنرێت لە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کە لە ١٩ی ئایاری ئەمساڵدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.