" حیزبی شیوعی داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی بە د. یوسفەوە کرد "

سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" حیزبی شیوعی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم داوای ئاساییکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان کرد بە د. یوسف محەمەدەوە".

ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی رووداودا وتی" ئەبو کاروان پەرلەمانتاری حیزبی شیوعی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جەختی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەرلەمان کرد بە د. یوسف محەمەدەوە، بەلآم بارزانی جەختی لەسەر گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردەوە".

ئەو پەرلەمانتارە وتی " هەروەها یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و ئێمە وەک بەرەی تورکمانی داوایی ئاسایی کردنەوەی پەرلەماندا کرد".

ئایدن مەعروف وتی " لایەنەکان هەموان جەختمان لەسەر بەشداریکردنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کردەوە لە پرۆسەی رفیراندۆم، بۆ ئەمەش لیژنەیەک لە حیزبەکان پێکدێت".

سەبارەت بەتوانای کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئایدن مەعروف وتی " کۆمسیۆن بۆ راپرسی داوای ١٢٠ رۆژی کردووە لەدوای تەرخانکردنی بووودجەوە بۆ پرۆسەیەوە".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بارزانی وتویەتی" ئەگەر حکومەتی هەرێم بوودجەشی نەبێت دەکرێت لە کۆمپانیاکان پارە وەربگیرێت نۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە".




PM:09:29:07/06/2017