کۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆمەوە هاتە دەنگ

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی ڕیفراندۆمەوە ڕایانگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵ قسەی خۆیان دەبێت.


رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەڕووداوی وتووە " ریفراندۆم و سەربەخۆی مافێکی رەوا و سرووشتییە، بەڵام دەبێت بەپێی رێکارە یاساییەکانی و لە چوارچێوەی دامەزراوە شەرعییەکان و پەرلەمانی کوردستان بێت".

ڕاشیگەیاندووە "ئێمە بۆ دەرەنجامی کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان قسەی خۆمان دەبێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان باسی لێوەدەکەین".

ئەمەش دوای ئەوە دێت بارزانی ڕۆژی حەوتی حوزەیران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بە بێ ئەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بەشداری بکەن کۆبووەو بڕیادرا کە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول وەک ڕۆژی ڕیفراندۆم دیاریبکرێت.



AM:01:22:08/06/2017