قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی كۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە رێكەوتنە نەوتییەكەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای روسنەفتیروسی، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە  قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی کۆدەبێتەوە.

رۆژی پێشووتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش رێواس فایەق، لە فراکسیۆنی سەوز رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند تێبینییەکمان خستەڕوو بۆمان دەرکەوت کە ئەم رێککەوتنە زادەی هەوڵدانە بۆئەوەی متمانەیەک بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان لە هەرێمی کوردستان دروست ببێتەوە".



PM:04:56:08/06/2017