پارێزگاران.. بردنەوەیەک بەتامی دۆڕاندن
جێرمی داوا لە تیریزا دەکات دەست لەکاربکێشێتەوە

ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا سەرکەوتنی پارتی پارێزگارانی راگەیاند، بەڵام بەبێ دەستبەرکردنی زۆربەی رەها، هەر بۆیە سەرکردەی پارتی کرێکاران، جێرمی کوربین داوای لەسەرۆک وەزیران کرد، دەستلەکاربکێشێتەوە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەریتانیا سەرکەوتنی پارتی پارێزگارانی بە سەرۆکایەتی تیریزا مای راگەیاند، بەڵام زۆربەی رەهای لەدەستداو ١٥ کورسیان دۆڕاندو، بەرامبەر ئەوانیش پارتی کرێکاران ٣٠ کورسی بردەوە.

ئێستگەی بی بی سی، رایگەیاند" کێبەرکێ لە نێوان هەردوو حیزبدا لەسەر ٧٦ کورسی هێندە نزیک بوو لەیەکەوە کە بە ئاسانی نەدەزانرا کام لایەن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامەکانیش پارتی پارێزگاران ٣١٤ کورسی بەدەستهێناوە، بەرامبەر ئەوانیش پارتی کرێکاران ٢٦١ کورسی بەدەستهێناوە.



AM:09:37:09/06/2017