لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقە ڕوویدا و کوژرا و بریندار هەیە.
لە شارۆچکەی بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، چەکدارێک هەڕەمەکی تەقەی لە ژمارەیەک هاونیشتمانی کرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو ڕووداوەوە هاوڵاتیەک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون، دواتر چەکدارەکە خۆیشی کوشتووە.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، لە چەند هەڵمەتێکدا لە پارێزگاکانی تاران، سنە، ورمێ و کرماشان 41 کەسیان بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی داعش دەستبەسەرکردووە.
ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر پێنج چەکدار لەیەک کاتدا هێرشیانکردە سەر مەزارگەی ئایەتوڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران، داعش بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی گرتەئەستۆ و بەپێی دوایین ئامار 17 کەس لە هێرشەکاندا کوژران و 56 کەسیش بریندار بوون.