بڕی 15 ملیۆن دینار قەرز دەدەرێت بە هاوڵاتیان

بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزی 15 ملیۆن دیناری یان 10 هەزار دۆلاری بە هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژە بچووكەكان ڕاگەیاند و چەند مەرجێكی دیاری كردووە و كوردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم-یشەوە دەگرێتەوە.

بانكی ڕافیدەینی عیراق، كە لقی لە سەرجەم شارەكانی عیراق بە كەركوك-یشەوە هەیە، بۆ پێدانی قەرزی 15 ملیۆن دیناری یان 10 هەزار دۆلاری چەند مەرجێكی دیاریكرد.

مەرجەكان:

1- ناسنامەی باوەڕپێكراوی لەلای بانكەكان (ناسنامەی باری كەسێتی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتەجێبوون) یاخود كارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت و كارتی نیشتەجێ بوون پێكەوە.
2- پێشكەشكردنی داواكارییەكی ئیمزاكراو.
3- پشتگیری فەرمانگەی كەفیلەكە، كە فۆڕمی خزمەت و كۆی مووچەكەی تێدابێت.
4- پڕۆژەی ئایندەبینی ئابووری پڕۆژەكە.
5- ناسنامەی دەرچوو لەلایەنێكی فەرمیەوە، وەك سەندیكای پیشەسازی یان ژووری بازرگانی و ئەوانی دیكە.



PM:02:47:10/06/2017