شاجوانەكەی هەولێر بۆ رەمەزان ستایل دەگۆڕێت

شاجوانی هەولێر بۆ ساڵی 2017 خانمە عێراقیەکە بەناوی (ئایا زەیدان) لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەبێتە باڵاپۆش بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان.

ئایا خانمێکی عێراقی نیشتەجێی شاری هەولێرە و لە ماوەی رابردوو وەك شاجوانی عێراق دیارکراوە و ناوبراو بە وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بینەرێکی زۆری هەیە و هاوکات دەشڵێت: هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە هەڵبژاردنیشم وەک شاجوان بەڵگەیە لەسەر ئەمە.

ئایا خاوەن جوانیەکی تایبەتە و زیاتر لە 100 هەزار هەواداری هەیە و پێش ئەوەی ببێتە بە شاجوانی هەولێر وەک مۆدێل دەرکەوتووە و وێنەکانی هەزارەها کەسی سەرسامکردووە.



PM:03:59:10/06/2017