هۆكاری وازهێنانی یەكێك لە دادوەرانی كورد ئایدڵ ئاشكرابوو

هۆكاری وازهێنانی بێژەن كامكار لە كورد ئایدڵ ئاشكرا دەبێت و پەیوەندی بە نەخۆشیەكەیەوە نیە.

بێژەن كامكار لە كورد ئایدڵ وازیهێنا و بەپێی زانیاریەكانی "سپی" وازهێنانەكەی بەهۆی نەخۆشیەوە نیە كە پێشتر لە ڕێگەی پێشكەشكاری بەرنامەكەوە ئەوەیان ڕاگەیاندبوو.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند وازهێنانی بێژەن كامكار پەیوەندی هەیە بە گێڕانەوەی ئەشكانی بەشداربووی كورد ئایدڵ كە پێشتر لە كێبڕكێی بەرنامەكە دووركەوتبووەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی وت كە "بێژەن ڕازی نەبووە بە گەڕانەوەی ئەشكان پاش دەركردنی و بەو هۆیەوە وازیهێناوە لە بەرنامەكە".

پاش ئەوەی بێژەن كامكار لە لیژنەی دادوەرانی كورد ئایدڵ دوركەوتەوە پێشكەشكاری بەرنامەی كورد ئایدڵ لە بەرنامەیەكی ڕاستەخۆدا ئەوەی ڕاگەیاند كە بێژەن كامكار بەهۆی نەخۆشیەوە لە بەرنامەكە دووركەوتۆتەوە و ناتوانێت بەردەوامبێت.

كورد ئایدڵ یەكێكە لە پرۆگرامە نوێیەكانی كەناڵی كوردسات و ژمارەیەك گەنج لە چوار پارچەی كوردستان بەشداریان كردوو و تەنها چەند كەسێكیان توانیویانە بگەنە قۆناغەكانی پێش كۆتای و ئامانج لێی دیاریكردنی خۆشترین دەنگە.







PM:03:32:13/06/2017