وێنەیەکی شاهۆ ئەمین بە قژێکی زۆر زۆرەوە بڵاودەکرێتەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک وێنەی پیاوێک بڵاوکراوەتەوە کە قژێکی زۆر و سمێڵی هەیە و دەوترێت کە شاهۆ ئەمین پێشکەشکاری دیاری ڕووداوە.

بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکەن کە شاهۆ ئەمین لە ڕابردوودا قژێکی زۆر و پڕی هەبووە و لە وێنەکەشدا کە دەوترێت شاهۆیە، ئەو پێشکەشکارە قژێکی زۆر زۆری هەیە.

شاهۆ ئەمین یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی ڕووداو بەگوێرەی زانیاریەكانی سپی موچەكەی لە سەرووی 5000 دۆلار "50 وەرەقەیە"، پێشتریش بڵاوكرایەوە جگە لە موچەكەی لە ڕووداو ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتە.

پێشتریش شاهۆ ئەمین وەك پەیامنێری بەریتانیای كەناڵی كوردستان تیڤی كاری دەكرد.



PM:06:46:14/06/2017