بەوێنە.. لەم بینایەدا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر سەدان کچە ئێزیدی

لە ژێرزەمینی کەنیسەیەک لە رۆژهەڵاتی موسڵ، دەستدرێژی کراوەتە سەر سەدان کچی ئێزیدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.

هێزە عێراقییەکان بە کەناڵی " فۆکس نیوز" یان راگەیاندووە کە هێزەکانیان چەندان جلوبەرگی ئێزیدی بەجلوبەرگی ژێرەوەشیان لە بینای ئەم کەنیسەیەدا دۆزیوەتەوە کە رەنگیان زەردو سورو پەمەیی کچە ئێزیدیەکان بووە.

هێزە عێراقییەکان بەو میدیەیان راگەیاندووە کە ٢٠٠ کچی ئێزیدی لە بینای ئەو کەنیسە ئارسۆزکییەدا زیندانی بوو کە بەگەورەترین کەنیسەی عێراق دادەنرێت کە ‌هێزە عێراقییەکان مانگێکە کۆنترۆڵیان کردۆتەوە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان لە رێگای ئەو بەڵگەنامانەی دەستیان کەوتووە، لەو کەنیسەیەدا لێکۆڵینەوە لە کچە ئێزیدیەکان کراون لەسەر تەمەنیان و خێزانەکانیان و هاوسەرەکانیان.

 لە حوزەیرانی ٢٠١٥ چەکدارانی داعش پارێزگای موسڵ و چەندان ناوچەی فراوانی عێراقییان کۆنترۆڵکردو هێزە عێراقییەکان لەو ناوچانە تێکشکان، لەو هێرشانەدا زیاتر لە ٤ هەزار ژن و کچ و پیاوی ئێزیدی دەستگیرکران و رووبەرووی ئازارو ئەشکەنجەدان بوونەوەو تا ئێستا نزیکەی ٣هەزارو ٢٥٠ کچ و ژنیان لەژێر دەستی داعشدا ماون. 



AM:11:53:16/06/2017