روسیا: ئەبوبەكر بەغدادی كوژرا

وەزارەتی بەرگری روسیا كوژرانی ئەبوبەكر بەغدای ئەمیری گروپی تیرۆرستی داعشی لە ڕەققە راگەیاند.

لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری روسیا، كە میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە رایگەیاندووە "رۆژی 28ی مانگی رابردوو لەئەنجامی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە لەشاری رەققە، ئەبوبەكر بەغدادی ئەمیری گروپی تیرۆرستی داعش و ژمارەیەكی زۆر لەسەركردەكانی ئەو گروپە تیرۆرستیە كوژراون".

ئاشكراشیكردووە لەئەنجامی بۆردومانەكانیان لەماوەی رابردوودا لەرققە كە بەپایتەختی داعش ناسراوە، زیاتر لە 330 چەكداری ئەو گروپە تیرۆرستیە كوژراون.




ئه‌م بابه‌ته 4509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:54:16/06/2017