سەرکردەیەکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

هێڵموت کۆل ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا کە بووە هۆی یەکخستنەوەی گەلی ئەڵمانیا ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی کریستیان ڕایگەیاند "ئێمە خەمبارین بە کۆچی دوایی هێڵموت کۆل". و هاوکات ڕۆژنامەی بێڵدی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە کە ناوبراولەدویگشافن و لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە کۆچی دوایی کردووە.

هێلموت کۆل لە ٣ی نیسانی ١٩٣٠ لە لەدویگشافن لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و سەر بە پارتی یەکێتی دیموکراتیکی مەسیحی بووە، لە ١٩٦٠ لەگەڵ هانیلۆری ڕێنەر هاوسەرگیری کردووە و دوای ئەوەی ڕێنەر لە ٢٠٠١ کۆچی دوایی کردووە لەگەڵ مایکی ڕیچتەر لە ٢٠٠٨ هاوسەرگیری کردووە، خاوەنی دوو منداڵە و بە ئەندازیاری ڕووخانی دیواری بەرلین و لێک نزیککردنەوە و ئاشترکردنەوەی گەلی ئەڵمانیا دادەنرێت.



PM:10:27:16/06/2017