وێنەی هاوسەر‌و خۆشەویستەكەی ئۆجەلان ببینە
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له ژیانیدا ته‌نها عاشقی یه‌ک که‌س بووه که ئه‌ویش که‌سیره بوتمانه که دوای ده ساڵ مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاپۆ ده‌رده‌که‌وێت که بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری میت کاری کردووه.
عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە چواری نیسانی ١٩٤٨ لە پارێزگای ئورفا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ئەو لە کۆلێجی زانستە سیاسییەکان دەیخوێند کاتێک بڕیاریدا پارتێکی سیاسی دروست بکات و خەباتی چەکداری ڕابگەیەنێت ، هەر ئەو کات ئاپۆ عاشقی کچێک دەبێت، ئەو کچە کەسیرە بویتمان دەبێت کچێک کە لە ساڵی ١٩٧٦ەوە عەبدوڵا ئۆجەلان عاشقی دەبێت لە زانکۆ، کەسیرە خەڵکی دێرسیمە، ئەو کچە دواتر لە نێو پەکەکەدا بە فاتیمە ناوبانگ دەردەکات، کاتێکیش ئۆجەلان واز لەخوێندن دەهێنێت و دەچێتە دەشتی بیقاع ئەو شوێنەی ئاپۆ تێیدا دەستدەکات بە ڕاهێنان بە گروپە سەرەتاییەکانی پەکەکە دوای دوو ساڵ فاتیمە خۆی دەگەیەنێتە لای ئۆجەلان لە بیقاع و دواتر ده‌رده‌که‌وێت که خیانه‌تی لێکردووه و بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌کرێت به‌ڵام ئۆجه‌لان ڕایده‌گرێت و وه‌ک لە کتێبی حەوت ڕۆژ لەگەڵ ئاپۆدا باسی دەکات دەڵێت "من وەک ئایدۆلۆجیا ئەوم دەمێکە لەسێدارەداوە بۆیە پێویست ناکات لە سێدارەی بدەن".
هه‌ر له‌و کتێبه‌دا ئۆجه‌لان ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ڵێت "خۆم ناخەمە نێو هاوسەرگیرییەکەوە کە بێ ئەڤین بێت، ئەگەر خۆشەویستی بمرێت ژیانیش دەمرێت ئه‌گه‌ر عه‌شق و خۆشه‌ویستی بوونی نەبێت و ئه‌و هه‌سته‌مان كوشت، ئەوا خێزان دەبێتە دەزگایەکی فرۆشتنی سێکس، ئەمە دیدی منە بۆ خێزانم، من لەو جۆرە هاوسەرگیرییە دەترسم".
AM:10:45:17/06/2017