تەرمی هونەرمەندێكی بەناوبانگ لەماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە

پۆلیسی هندستان تەرمی ئەكتەری بۆڵیود (كریتیكا شودری)یان لە ماڵەكەی خۆیدا لە ناوچەی مۆمبای دۆزییەوە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە, پێش سێ ڕۆژ ئەو ئەكتەرە لەگەڵ دوو گەنجدا گەڕاوەتەوە ماڵەوە, بەڵام دواتر دراوسێكانی بەهۆی بونی بۆنێكی ناخۆش لە ماڵەكەی پۆلیسیان ئاگاداركردۆتەوە.

بە وتەی پۆلیس ئەو ئەكتەرە تەمەن 27 ساڵە ئاسەواری برینداری بە جەستەیەوە دیاربووە, بەڵام تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە بە تەواوەتی ڕوون نەبۆتەوەتەوە.



PM:02:37:18/06/2017